وەزارەتى بەرگرى عێراق راگەیێندراوێکى سەبارەت بە هێزى پێشمەرگە بڵاوکردەوە کوردستانی

نوچە نێت

وەزارەتى بەرگرى عێراق راگەیێندراوێکى سەبارەت بە پێدانى تۆپهاوێژى  (هاویتزەر عەیار 105 ملم ) بڵاوکردەوە، کە رێوشوێنى پێویست بۆ پێدانى ئەو تۆپانە بە وەزارەتى پێشمەرگە گیراوەتەبەر.

پێنجشەممە (19/9/2024) وەزارەتى بەرگرى عێراق راگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە، لەو راگەیێندراوە هاتووە، "لەبارەی ئەوەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاو دەبێتەوە سەبارەت به تۆپهاوێژی (هاویتزەر عەیار 105 ملم) تایبەت بە هێزی پێشمەرگە، دەمانەوێ ئەمانەی لای خوارەوە روون بکەینەوە، کە لە خاڵى یەکەم هاتووە، "گرێبەستی كڕینی ئەو تۆپهاوێژانە لەسەردەمی وەزیری بەرگری بەرێز (عرفان حیالی ) کراوە، وە لەسەردەمی وەزیری بەرگری بەڕێز (جمعە عناد) هەموارکراوەتەوە."

لە بەشێکى دیکە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، "بڕی پارەی تۆپهاوێژانە پێش پێکهێنانی حکومەتی ئیستا خەرجکراوە. دەشڵێت، "تۆپهاوێژەکان لە 20 شوباتی 2023 گەیشتوونەتە بەندەری ئوم قەصر."

سەبارەت بە رادەستکردنى بە هێزى پێشمەرگەى کوردستانیش ئاماژە بەوە دەکات، "تۆپهاوێژەکان نەگەیشتنە وەزارەتی پێشمەرگە سەرەڕای تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر گەیشتنیان بۆ بەندەری ئوم قەصر."

لە بەشێکى دیکەى راگەیێندراوەکە هاتووە،بە پشت بەستن بە یاداشتی سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکان و دوای گەرەنتی هەموو رێوشوێنێکی پێویست تۆپهاوێژەکان ڕادەستی هێزی پێشمەرگە کراوە.

سەبارەت بەوەی ئاماژەمان پێدا لەسەرەوە وەزارەتی بەرگری عێراق جەخت دەکاتەوە کە هێزی پێشمەرگە هێزێکی نیشتمانیە و دڵسۆزیان بۆ عێراق گومانی تێدا نییە، 

هەروەها پرسی ئەو تۆپهاوێژانە کە باسمان کرد زیاتر لە حەوت سال لەمەوبەر ڕوویداوە و ئەو تۆپهاوێژانە رادەست نەکراون دوای ئەوەی هەموو رێوشوێنێکی پێویست گیراونەتە بەر سەبارەت بەم بابەتە.

وەزارەتی بەرگری داوا دەکات میدیاکان نەکێشرێنە ناو ئەو درۆ و هەڵبەستراوانە کە لە لایەن کەسانی ناپسپۆڕەوە سەبارەت بە بابەتەکانی پەیوەست بە وەزارەت دەردەچن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین