لیستی وانەبێژان بۆ بەگرێبەستکردن دەنێردرێتە ئەنجوومەنی وەزیران کوردستانی

نوچە نێت

نوێنەری نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست ڕایگەیاند، "دوای 18 ڕۆژ کارکردنی بەردەوام، شەوی ڕابردوو کۆتایی بە پرۆسەی وردبینیکردن هێنرا. هەروەها ڕۆژی دووشەممە 16ـی مانگ دەنێردرێتە ئەنجوومەنی وەزیران و فەرمان بۆ لیستی ناوەکان دەردەچێت".

ئەمڕۆ هەینی (13/ئەیلوول/2024) کارۆخ عەبدوڵڵا گوڵاوی، نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، کاتێک سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی بڕیاریدا لەماوەی (30) ڕۆژدا لیستی مامۆستایانی وانەبێژ ئامادە بکرێت، دوای (18) ڕۆژ کارکردنی بەردەوام، شەوی ڕابردوو کۆتایی بە پرۆسەی وردبینیکردن هێنرا .هەروەها ڕۆژی دووشەممە (16)ـی مانگ دەنێردرێتە ئەنجوومەنی وەزیران و فەرمان بۆ لیستی ناوەکان دەردەچێت .

نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست دووپاتی دەكاتەوە، بۆ ئەوەی هەڵە لە ناوەکان ڕوونەدات، سەرەتا لیستی مامۆستایانی وانەبێژ بە مۆرکراوی بۆ هەر پەروەردەیەک بە جیا نێردراوە و ماوەی 7 ڕۆژییان پێدان بۆ گەڕانەوەی لیستەکان و چاککردنی هەر کەموکوڕییەک لە داتاکان، ئاماژەی بەوەش کرد، پاش گەڕانەوەی لیستەکانی هەموو پەروەردەکان لێژنەیەک لە وەزارەت تا 12ـی شەو بە بەردەوامی پێداچوونەوەیان  بە وردبینی پەروەردەی قەزاکان دەکرد.

ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژانی هەرێمی كوردستان (38) هەزار مامۆستایە، كە دەكرێنە گرێبەست.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین