سەرۆك بارزانی بەفەرمی بانگهێشتی ئێران دەكرێت کوردستانی

نوچە نێت

ڕۆژی پێنجشەممە (11/ئەیلوول/2024) لە هەولێر لە چوارچێوەی سەردانەكەی سەرۆكی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە مەسعود پزیشكیان سەرۆكی كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد.

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، لە كۆبوونەوەكەدا "بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا و هەروەها جەخت لەسەر هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لە بوارە سیاسی و ئابووری و كولتوورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران كرایەوە."

هەروەها ئەوەش لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، هەر لەو كۆبوونەوەیەدا مەسعود پزیشكیان سەرۆكی كۆماری ئیسلامیی ئێران بە فەرمی بانگهێشتی سەرۆك بارزانی كرد بۆ سەردانیكردنی بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران.

بەیانی ئەمڕۆ سەرۆك كۆماری ئێران گەیشتە هەرێمی كوردستان، لەگەڵ هەر یەك لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە، وا بڕیارە دوای نێوەڕۆ سەردانی سلێمانی بكات، لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی كۆببێتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین