سەرۆك كۆماری ئێران گەیشتە هەرێمی كوردستان کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆك كۆماری ئێران بەیانی ئەمڕۆ گەیشتە هەرێمی كوردستان و لەگەڵ سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە باڵەخانەی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە.

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە (12/ئەیلوول/2024) مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئیسلامیی ئێران گەیشتە هەولێر و لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەلایەن سەرۆك نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لێكرد.

پاشان كۆبوونەوەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆك كۆماری ئێران لە باڵەخانەی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد.

هەروەها سەرۆك مەسعود بارزانی و مەسعود پزیشكیان كۆبوونەوە و چەند پرسێكیان تاوتوێ دەكرد.

 بەپێی بەرنامەی كاری ڕاگەیێندراوی پێشوەختە سەرۆك كۆماری ئێران ئەمڕۆ سەردانی سلێمانی دەكات و لە دەباشان لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان كۆدەبێتەوە، سەرەتاش سەردانی گڵکۆی مام جەلال دەکات.

 دوێنێ چوارشەممە (11-9-2024)  دوای گەیشتنی بۆ بەغدا، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا مەسعود پزیشکیان ڕاییگەیاند، پەیوەندیی ئێران لەگەڵ هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی باشە و باشتری دەکەین.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین