پاكستان كۆنسوڵخانەی وڵاتەكەی لە هەولێر دەكاتەوە کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و باڵیۆزی پاكستان لە عێراق لە كۆبوونەوەیەكدا، گفتوگۆ لەبارەی كردنەوەی كۆنسوڵخانەی پاكستان لە هەولێر دەكەن.

ئەمڕۆ سێشەممە (27/ئاب/2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە محەمەد زیشان ئەحمەد، باڵیۆزی پاکستان لە عێراق کرد.

حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیێندراوێكدا دەڵێت، لە كۆبوونەوەكەدا "بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی عێراق و گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و پاکستان ئاڵوگۆڕ کرا."

هەروەها ئاماژە بەوە دەكات، لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، "گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ڕەوەندی پاکستانی لە هەرێم و دەرفەتەکانی کردنەوەی کونسوڵخانەی پاکستان لە هەرێمی کوردستان، لە داهاتوودا کرا."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین