لە سنووری هەولێر (85) كیلۆ مادەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا کوردستانی

نوچە نێت

باندێكی مەترسیدار لە دەوروبەری پارێزگای هەولێر بە (85) كیلۆ گرام كریستاڵەوە دەستگیر دەكرێن. بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان دەڵێت، "ئەم باندە کۆگایەکیان لە یەکێک لە باخەكانی دەوروبەری شاری هەولێر هەیە، ئەم مادە هۆشبەرانەیان لە سنووری قەڵادزێوە دەهێنا."

ئەمڕۆ یەكشەممە (25/ئاب/2024) بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان ڕایگەیاند، بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لە پرۆسەیەکی بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاریی ورد کە نزیکەی هەفتەیەکی خایاند، بەڕێوەبەرایەتییەکەمان، لە چالاکییەکدا توانییان "باندێکی مەترسیداری مادەی هۆشبەر دەستگیر بکەن، کە پێکهاتوون لە سێ تۆمەتبار، هاوکات بڕی 85 کیلۆگرام مادەی هۆشبەریش لە جۆری کریستاڵیان پێوە گیرا."

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان ئاماژە بەوە دەكات، "لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەدا دەرکەوت کە ئەم باندە کۆگایەکیان لە یەکێک لە باخەكانی دەوروبەری شاری هەولێر هەیە، ئەم مادە هۆشبەرانەیان لە سنووری قەڵادزێوە دەهێنا بۆ ئەم کۆگایە و لە شاری هەولێر و دهۆک و چەند شارێکی تریش ساغیان دەکردەوە."

ئەوەش خراوەتە ڕوو، "ئەم باندە بە یەکێک لە باندە هەرە مەترسیدارەکانی مادەی هۆشبەر هەژمارە دەکرێت، وەک لە دانپێدانانی ئەندامانی باندەکە دەرکەوتووه، کە مانگانە زیاتر لە 100 کیلۆگرامیان لە هەولێر و دهۆک و شارەکانی تر ساغ دەکردەوە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین