سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی كەنیسەی كلدان لە عێراق و جیهان دەكات کوردستانی

نوچە نێت

ڕۆژی پێنجشەممە (22/ئاب/2024) لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە غیبتەی پاتریارك كاردینال مار لویس ڕۆفائێل ساكۆ سەرۆكی كەنیسەی كلدان لە عێراق و جیهان و شاندێكی یاوەری كرد.

بەپێی ڕاگەیێندراوی بارەگای بارزانی، لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی كەنیسەی كلدان لە عێراق و جیهان "ستایشی ڕۆڵی سەرۆك بارزانی كرد لە هەوڵەكانی بۆ پاراستنی پێكهاتەی كریستیان و پاڵپشتیكردنی داواكارییەكانیان و پێدانی دڵنیایی بۆ گەرەنتیبوونی ئاییندەیان لە هەرێمی كوردستان و عێراق و ڕاشیگەیاند كە كریستیانەكانی دەروەی عێراق و هەرێمی كوردستانیش سوپاسگوزاری هەڵوێستەكانی سەرۆك بارزانین."

سەرۆك بارزانی وێڕای "بەخێرهێنانی سەرۆكی كەنیسەی كلدان لە عێراق و جیهان و شاندی یاوەری، ڕایگەیاند كە كریستیانەكان و سەرجەم پێكهاتە ئاینی و نەتەوەییەكانی كوردستان وەك بەشێك لە گەلی خۆمان دەزانین و بە هەموو شێوەیەك بەرگری لە مافەكانیان دەكەین و ئەوە لەلای ئێمە وەك پڕەنسیپێكی نەگۆڕە."

بارودۆخی سیاسیی عێراق و دۆخی كەركووك و چەند بابەتی پەیوەست بە پێكهاتەكان تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین