یەكێتی پەیامێكی جیاواز ئاراستەی پارتی دەكات کوردستانی

نوچە نێت

ئەمڕۆ پێنجشەممە (15-8-2024) مه‌كته‌بی‌ سیاسیی یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان بە بۆنەی  یادی (78) ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی ئەو حیزبە دەكات و دەڵێت، "ئه‌مڕۆ كوردستان له‌ هه‌ركاتێك زیاتر پێویستی به‌ هاوئاهه‌نگی‌ و پێكه‌وه‌كاركردن و پته‌وكردنی ریزه‌كانی هه‌یه‌."

مه‌كته‌بی‌ سیاسیی یه‌كێتی‌ له‌ په‌یامه‌كه‌دا نووسیویه‌تی‌، "ئه‌مڕۆ كوردستان له‌ هه‌ركاتێك زیاتر پێویستی به‌ هاوئاهه‌نگی‌ و پێكه‌وه‌كاركردن و پته‌وكردنی ریزه‌كانی هه‌یه‌ له‌سه‌ر بنچیینه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی گه‌له‌كه‌مان، به‌ هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه‌، له‌ پێناوی چاككردن و گه‌شه‌پێدانی زیاتری حوكمڕانیی هه‌رێم له‌ رێی ئاوه‌دانی و ئیستحقاقه‌ نه‌ته‌وه‌یی و مافه‌ ده‌ستورییه‌كانمان له‌ عێراقی فیدڕاڵ دا"‌.

سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیش دووپاتی دەكاتەوە، كە ده‌رفه‌تێكی باشه‌ بۆ نوێكردنه‌وه‌ی ئه‌زموونی دیموكراتی و باشكردنی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكه‌كه‌مان كه‌ ئامانجی بنه‌ڕه‌تیی كوردایه‌تی و خه‌باتی ره‌وای كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه‌.

هەروەها مەكتەبی سیاسی لە پەیامەكەیدا ڕایدەگەیێنێت، پێویستە ئه‌م یاده‌ ببێته‌ فاكته‌ری پته‌وكردنی گیانی هاوكاری و لێكتێگه‌یشتنی زیاتری نێوان گشت لایه‌نه‌كان به‌ هه‌ردوو حزبیشه‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین