سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کۆنسوڵی گشتیی نوێی ئەمەریکا دەکات کوردستانی

نوچە نێت

کۆنسوڵی گشتیی نوێی ئەمەریکا لە ھەولێر سەردانی سەرۆک بارزانی کرد و بیروڕایان لەبارەی "ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی ھەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و بارودۆخی سیاسیی عێراق" ئاڵوگۆڕ کرد.

ڕۆژی پێنجشەممە (15/ئاب/2024) لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ستێڤ بیتنەر کۆنسوڵی گشتیی نوێی ئەمەریکا لە ھەولێر کرد.

بارەگای بارزانی لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا مارک سترۆ کونسوڵی گشتیی پێشووی ئەمەریکا لە ھەولێر ئامادەی بوو، سەرۆک بارزانی وێڕای بەخێرھێنانی کونسوڵی نوێی ئەمەریکا "ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و ھەروەھا پێزانینی بۆ ڕۆڵی کۆنسوڵی گشتیی پێشووی ئەمەریکا ھەبوو لە پەرەپێدانی پەیوەندی و ھەماھەنگییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئەمەریکا."

ھەروەھا دەشڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بارزانی "سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی گەل و حکوومەتی ئەمەریکا کرد کە لە قۆناغە جۆراوجۆرەکاندا پشتیوانی گەلی کوردستان بوونە بە تایبەت لە دامەزراندنی ناوچەی دژەفڕین بۆ کوردستان لەدوای ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان لە 1991 و ڕووخاندنی ڕژێمی پێشووی عێراق لە 2003 و ھەروەھا یارمەتیدانی ھەرێمی کوردستان و عێراق لە شەڕی دژی تیرۆر."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین