سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان و كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق كۆبوونەوە
نوچە نێت
چوارشەممە (14/ئاب/2024) سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەردانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوە.
دوای كۆبوونەوەكە دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەناوی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پشتیوانی خۆمان بۆ بەڕێوەچوونی هەنگاوەکانی ئامادەکاری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردەوە.
وتەبێژەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان زیاتر ڕوونیكردەوە و دەڵێت، لە كۆبوونەوەكەدا لێکۆڵینەوەی زۆرباش کران، هەندێک لەو پرسیارانەی کە هەبوون پێویستی بە ڕوونکردنەوە هەبوو بۆ دامەزراوەکانی حکوومەت، سەرۆکایەتی هەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەکان، لایەنی سیاسی و هاووڵاتییان.
هەروەها گوتیشی، ئێمە بە ئومێدەوە سەیری ئایندەی بەڕێوەچوونی ئەم پرۆسەیە دەکەین، ئومێدەوارین هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت، جارێکی دیکە دووپاتی دەکەمەوە، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پاڵپشتی سەرجەم هەنگاوەکانی کۆمیسیۆنی باڵا و ڕێکخستنی دەرفەتێکی یەکسان بۆ سەرجەم لایەنەکان، هاووڵاتییان، دەنگدەران و کاندیدان دەکات، بۆ ئەوەی پرۆسیەکی سەرکەوتوو تێیدا.
هاوكات عومەر ئەحمەد محەمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، گرنگترین ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کوردستان ئەنجام دراوە بۆ جێبەجێکردنی پرۆسەكە بە سەرکەوتوویی.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment