رێکخراوى پەیامنێرانى بێسنوور: لە تورکیا رۆژنامەگەرى سەربەخۆ مەترسى لەسەرە
نوچە نێت
ئەمڕۆ یەکشەممە (11/ ئاب/ 2024) ماڵپەڕى (زەمانى تورکى) بڵاوى کردەوە، ئیرۆل ئۆندەرئۆغلۆ، نوێنەرى رێکخراوى پەیامنێرانى بێسنوور لە تورکیا باس لەوە دەکات، لە (10) ساڵى رابردوو ئازادى راگەیاندن و سەروەرى یاسا زیانى زۆرى بەرکەوتووە.
سەبارەت بە چارەسەرییەکانیش نوێنەرى رێکخراوەکە ئاماژە بەوە دەکات، پێویستە تورکیا لەو دێوەزمەیە بە ئاگابێتەوە و لاپەڕەیەکى نوێ هەڵداتەوە، رێکخراوەکە هانى سەرۆکى تورکیاش دەدات لە نزیکترین کات دەست بکات بە جێبەجێکردنى چاکسازى دوورمەودا بۆ پارێزگارى لە رۆژنامەنووسانى سەربەخۆ و دەستەبەرکردنى مافى بەدەستهێنانى زانیارى لەو وڵاتە.
ئامارەکانى ئەو رێکخراوە دەریدەخەن کە لە (10) ساڵى رابردوو (131) رۆژنامەنووس دەستگیرکراون، (40) رۆژنامەنووس زیندانى کراون، پێنج رۆژنامەنووس کوژراون، کە سێ لە کوژراوەکان سوورى بوون، لەو ژمارەیە (77) رۆژنانووس بە تۆمەتى سوکایەتیکردن بە ئەردۆغان سزادراون.
پەیامنێرانى بێسنوور تورکیا بە گەورەترین زیندانى بۆ رۆژنامەنووسان ناودەبات، زیاتر لە (150) پەیامنێرى دەزگاکانى راگەیاندن لە کاتى رووماڵى رووداوەکانى پارتى گیزى هێرشیان کراوەتەسەر، پێشتر لە ( 2018) بەهۆى دەستگیرکردنى بە کۆمەڵ تورکیاى بە گەورەترین زیندانى بۆ رۆژنامەنووسان ناوبردووە, کە لەدواى هەوڵى کودەتا شکستخواردووەکەى تەمووزى (2016) هەڵمەتەکە لە دژى رۆژنامەکانى تورکیا دەستى پێکردبوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment