ئەحمەد داودئۆغڵو: من هۆکاری ئازادکردنی یەحیا سینوار بووم تورکیە

نوچە نێت

ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئایندە باس لە سەرۆکی نوێی بزوتنەوەی حەماس دەکات و دەڵێت، "لەو کاتەی من سەرۆک وەزیرانی تورکیا بووم ئاڵوگۆرمان لە نێوان دیلەکان کرد کە یەحیا سینوار، سەرۆکی نوێی بزوتنەوەی حەماس لە زیندانەکانی ئیسرائیل بوو ئازاد کرا."

ئەمرۆ پێنجشەممە (هەشتی/ئاب/2024) ماڵپەری (T24) بڵاویکردەوە، سەرۆکی پارتی ئایندە لە بەرنامەیەکدا هەڵسەنگاندنی بۆ زیادبوونی گرژییەکانی ئەم دواییانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد و باسی سەرۆکی نوێی حەماسی کرد کە چۆن لە زیندانەکانی ئیسرائیل  لە ساڵی (2011) ئازادبووە و گوتی، "ئێمە پڕۆسەى ئاڵوگۆڕى دیلەکانمان ئاڵوگۆر ئەنجام دا، کە یەکێک لەوانەش یەحیا سینوار بوو ئازادکرا."

سەبارەت بە سیاسەتی ناوخۆی حەماس داودئۆغڵو جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، "هیچ گۆرانکارییەک لەم بزوتنەوەیە ڕوونادات ئەمە ڕوونە خالید مەشعەل دیپلۆماسیەت بەڕێوە دەبات، ڕاستە لەو قۆناغە حەماس سەرکردەیەکی نوێی هەڵبژاردووە بەڵام هیچ لە پرۆسەکە ناگۆرێت."

لە بەشێکەى دیکەى قسەکانى سەرۆکى پارتى ئایندە ئاماژە بەوە دەکات، "ئەم حزبە هیچ چالاکیەک لە دەرەوەی وڵات ئەنجام نادەن." 

دواى ئەوەى ئیسماعیل هەنییە سەرۆکى مەکتەبى سیاسى بزوتنەوەی حەماس لە تاران لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژرا، لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو یەحیا سینوار وەک سەرکردەی نوێی ئەم ڕێکخراوە دیاریکرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین