سوودانی: بڕیاری هەمەلایەنە پێویستە بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی لە کەرکوک عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

محەمەد شیاع سوودانى، سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لە گرنگی بڕیارێکی گشتگیر، کۆتایی و هەماهەنگ لە نێوان لایەنەکان کردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی لە کەرکوک.

ڕۆژی پێنجشەممە (25/تەمووز/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بلاویکردەوە، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ لایەنە عەرەبەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کۆبووەوە پێویستی، "بڕیاردانی کۆتایی بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی لە کەرکەک بە گرنگ وەسف کرد کە هەموو لایەنەکان بەشدار بن لە بڕیارەکە".

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا باس لە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە دەکات و ئاماژە بەوە دەکات، "سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لەسەر پێویستی هاوکاری نێوان هەموو هێزە نیشتمانییەکان، بەردەوامی خزمەتگوزارییەکانی حکومەت، پلانەکانی گەشەپێدان و بەدیهێنانی بوژاندنەوەی ئابووری لە چوارچێوەی ئامانجەکانی حکومەت بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی هاوڵاتیان لە سەرانسەری عێراقدا کردەوە".

سوودانی باسی لەوەش کردووە، "لە (2005) وە ئاستەنگ هەبووە لەسەر هەڵبژاردن لە کەرکوک، سەقامگیری و جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنانەی پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان درابوون هەنگاوێکی گرنگە چونکە ئەنجومەنی پارێزگاکان و حکومەتی خۆجێیی بۆ حکومەت زۆر گرنگن".

دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، پارێزگای که رکوک له سه ر پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی ڕووبەڕووی قه یرانێکی سیاسی بووەتەوە. تاوەکو ئێستا ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک سەرۆک و پارێزگاری هەڵنەبژاردووە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین