ئەمەریکا سیستمی دژە مووشەک ڕەوانەی ئیسرائیل دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا ڕایگەیاند، سیستەمێکی پێشکەوتووی دژە مووشەک دەنێرێت بۆ ئیسرائیل، هێزەکانی ئەمەریکا ڕاهێنان بە سوپای ئیسرائیل دەکات لەبارەی چۆنیەتی بەکارهێنانی.

ڕۆژی یەکشەممە (13/تشرینی یەکەم/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاندووە، "سیستەمی دژە مووشەکی دەنێرێت بۆ ئیسرائیل تاوەکو ئەم وڵاتە بتوانێت بەرگری زیاتر لە خۆی بکات".

پات رایدەر، گوتەبێژی پنتاگۆن گوتی، "بڵاوکردنەوەی سیستەمی بەرگری بۆ ئاسمانی ئیسرائیل بەهێزتر دەکەن، ئەمە بەشێکە لەو گۆڕانکارییە فراوانانەی کە سوپای ئەمەریکا لەم مانگانەی دواییدا کردوویەتی بۆ پشتیوانیکردن لە بەرگریی ئیسرائیل و پاراستنی ئەمەریکییەکان لە هێرشەکانی ئێران و میلیشیاکانی".

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداری دا، "لەوەی ئەمەریکا بۆ یارمەتی دانی ئیسرائیل ژیانی سەربازەکانی دەخاتە مەترسییەوە بە بڵاوکردنەوەیان بۆ کارپێکردنی سیستەمی مووشەکی ئەمەریکا لە ئیسرائیل و ڕاهێنانی زیاتر بە سوپای ئیسرائیل". 

لە مانگی نیسانی ئەمساڵ ئێران مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئاراستەی ئیسرائیل کرد. سەرەتای ئەم مانگەش ئێران سەدان مووشەکی بالیستیکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد هەندێکیان بەرگری مووشەکی ئیسرائیلیان تێپەڕاند..

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین