بۆرێل: سزای نوێ بەسەر ئێران دەسەپێنن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا ڕایگەیاند، "تاوتوێی سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ئێران دەکەین بەهۆی پێدانی مووشەکی بالیستیکی بە ڕووسیا".

ئەمڕۆ دووشەممە (14/تشرینی یەکەم/2024) ماڵپەڕی (ئێرنا) بڵاویکردەوە، جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا ئاشکرای کرد، "گفتوگۆ دەکەین سەبارەت بە سزادانی ئێران، بەڵگە جیاوازەکان تاوتوێ دەکرێن"

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا ڕاشیگەیاند، "پێم وایە سزاکان پەسەند دەکرێن، بەڵام ئێستا ناتوانم هیچی زیاتر لەبارەیەوە بڵێم".

لە بەرامبەردا چەندین جارە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران دووپاتی کردووەتەوە، "ئێران مووشەکی بالیستیکی بە ڕووسیا نەداوە، وڵاتان بە زانیاری هەڵە کار دەکەن".

(27) وڵاتی ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند، "یەکێتیی ئەوروپا نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت سەبارەت بە گرژییەکانی ئەم دواییەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، یەکێتیی ئەوروپا سەرکۆنەی هەموو هێرشێک دەکات بۆ سەر نێردەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان".

هەروەها ڕاشیانگەیاند، "ئەم جۆرە هێرشانە بۆ سەر ئاشتیپارێزانی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشێلکارییەکی گەورەی یاسای نێودەوڵەتییە، بەهیچ شێوەیەک قبوولکراو نییە،دەبێت دەستبەجێ ئەم هێرشانە بوەستێندرێن".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین