ڕۆژنامەی واشنتن پۆست: ئیسرائیل وەڵامی هێرشی ئێران دەداتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

بنیامین ناتەنیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، کاتێک وەڵامی هێرشەکانی ئێران دەدەینەوە تەنیا شوێنە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی دەکەینە ئامانج.

ڕۆژی سێشەممە (15/تشرینی یەکەم/2024) ماڵپەڕی (ئارتی) بڵاویکردەوە، ڕۆژنامەی واشنتن پۆست لە زاری بەرپرسێکی ئەمەریکییەوە ڕایگەیاندووە، بنیامین ناتەنیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکای ڕاگەیاندووە، "لە بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی ئێران دا تەنیا شوێنە سەربازییەکانی ئەم وڵاتە دەکەینە ئامانج".

ڕۆژنەمە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، جۆ بایدن بە ئاشکرا داوای لە نەتانیاهۆ کردووە، "خۆی لە لێدانی ژێرخانی نەوت و ژێرخانی ئەتۆمی ئێران بەدوور بگرێت، لە بەرامبەردا ئەمەریکا پاکێجێک هاوکاری پێشکەشی ئیسرائیل کردووە کە بریتی بووە لە ناردنی سیستەمی مووشەکی دژە بالیستیکی و ناردنی نزیکەی (100) سەربازی ئەمەریکی بۆ ئیسرائیل بۆ هاوکاری کردنی سوپای ئەم وڵاتە".

بەرپرسە ئەمەریکییەکە ڕاشیگەیاندووە، "ئیسرائیل بەنیازە زنجیرەیەک هێرش بکاتە سەر ئێران و یەکەمیان پێش هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا دەبێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران نیازی دانووستاندنی هەیە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئیدارەی ناتەنیاهوو دەیانەوێت زیاتر هەڵوەستە بکەن". 

سەرەتای ئەم مانگە ئێران زیاتر لە (180) مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد، ڕایگەیاند، "تۆڵەی کوشتنی سەرکردەکانی حەماس و حیزبوڵڵامان کردەوە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین