كۆریای باكوور هێز بۆ هاوكاریكردنی ڕووسیا دەنێرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سەرۆکی ئۆکراینا دەڵێت، "پەیوەندییەکانی کیێڤ لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانمان پێویستی بە پەرەپێدانی زیاترە"، دەشڵێت، "كۆریای باكوور ژمارەیەك سەربازی بۆ هاوكاریكردنی سوپای ڕووسیا ناردووە"

ئەمڕۆ دووشەممە (14/تشرینی یەکەم/2024) ئاژانسی (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند، "جەخت لەسەر پەرەپێدانی هاوکاری لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانمان دەکەینەوە، بە پێویستییەکی گرنگی دەزانین کە هەنگاوە لە پێشینەییەکانی کارەکانمان بێت".

سەرۆکی ئۆکراینا ڕاشیگەیاند، "پێویستە بزانین کە قوڵبوونەوەی هاوپەیمانێتی نێوان ڕووسیا و کۆریای باکوور زیادی کردووە، هاوپەیمانێتییەکەیان لە گواستنەوەی چەکەوە بۆ ناردنی هێز بۆ شەڕکردن لە پاڵ ڕووسیا پەرەی سەندووە".

ئاشکرایە ، " پێویستە لەم دۆخەدا پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هاوبەشەکانمان زیاتر پەرە پێبدەن. بەرەکانی پێشەوەی جەنگ پێویستی بە پشتیوانی زیاترە، داوای توانای سەربازی زیاتر دەکەین بۆ فشار خستنە سەر ڕووسیا و ڕێگری کردن لە فراوان بوونی ململانێکان".

زیلینسکی جەخت لەوە دەکاتەوە، "ئاشتی ڕاستەقینە تەنها لە ڕێگەی هێزەوە بەدی دێت، دەبێت وڵاتان بزانن کەی چ جۆرە بڕیارێک دەدەن".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین