ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل: یەحیا سینوار کوژراوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، "یەحیا سینوار، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس کوژراوە"، سوپای ئیسرائیل دەڵێت، "لێکۆڵینەوە لە ئەگەری کوشتنی یەحیا سینوار، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس دەکات لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنێک لە کەرتی غەزە".

ڕۆژی پێنجشەممە (17/تشرینی یەکەم/2024) ماڵپەڕی (ئەلعەرەبیە) بڵاویکردەوە، "ئەگەر مردنی سینوەر پشتڕاست بکرێتەوە، دەبێتە پاڵپشتییەکی گەورە بۆ سوپای ئیسرائیل و بنیامین ناتەنیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل".

ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل دەڵێت، "کوژرانی سینوار لە ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی بووە لە شاری ڕەفح لە باشووری کەرتی غەزە ڕوویداوە و تیایدا هێزەکانی ئیسرائیل سێ چەکداریان کوشتووە و تەرمەکانیان بردووە".

هەروەها، "بەڵگەی بینراو ئاماژە بەوە دەکات کە یەکێک لەو پیاوانە سینوار بووە و پشکنینی دی ئێن ئەی ئەنجام دەدرێت. ئیسرائیل نمونەی دی ئێن ئەی سینواری بردووە بۆ لێکۆڵینەوە".

یەحیا سینوار لە لیستی داواکراوەکانی ئیسرائیل بوو، بەڵام بەردەوام خۆی لە ناو تونێلەکان حەشار دەدا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین