وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆکی میسر کۆبوونەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆکی میسر لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆیان کرد سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دۆخی لوبنان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (17/تشرینی یەکەم/2024) ماڵپەڕی (ئێرنا) بڵاویکردەوە، "لە قاهیرەی پایتەختی میسر عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لە پێشهاتەکانی ناوچەکە کرد، جەختیان لە گرنگی زیادکردنی هەوڵەکان بۆ وەستاندنی تاوانەکانی غەزە و ڕێگرتن لە ململانێکانی لوبنان کردەوە بۆ یارمەتیدانی پەنابەران و ڕێکریکردن لە هێرشەکانی ئیسرائیل، هەردوولا پێشوازییان لە هەوڵە دیپلۆماسییەکانی ئێران کرد".

وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆکی میسر داوایان کرد، "ڕاوێژ و هەماهەنگی نێوانیان زیاتر و بەهێزتر بێت، جەختیان لە گرنگی بەهێزکردنی پەیوەندییە هاوبەشەکان کرد لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بۆ کۆتاییهێنان بە ئازارەکانی هاووڵاتیانی سڤیل".

لە هەفتەی ڕابردووەوە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران هەوڵە دیپلۆماسییەکانی چڕکردووەتەوە، سەردانی فەرمی بۆ هەریەکە لە وڵاتانی لوبنان، سووریا، سعوودیە، قەتەر، عێراق و عومان و میسر ئەنجامدا لە پێناو وەستاندنی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر هاووڵاتیانی غەزە و لوبنان".

جێگای ئاماژە پێدانە هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزیرانی دەرەوەی ئێران و میسر کۆبوونەوە، هەردوولا، "بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد سەبارەت بە پەرەسەندنەکانی ناوچەکە بەتایبەتی جەنگی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس و ناکۆکییەکانی لوبنان".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین