ترەمپ و ناتەنیاهۆ پەیوەندیان بەهێزتر دەکەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ڕۆژی هەینی داهاتوو لەسەر داوای سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل لە فلۆریدای ئەمەریکا ترەمپ و ناتەنیاهۆ کۆدەبنەوە، چاوەڕوان دەکرێت کۆبوونەوەکە ببێتە هۆی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان.

ڕۆژی چوارشەممە (24/تەمووز/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا و بەربژێری کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "چاوەڕێ دەکەم ڕۆژی هەینی پێشوازی لە ناتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بکەم".

مەحموود عەباس، سەرۆکی فەلەستین نامەیەکی بۆ ترەمپ ناردبوو، "هیوای بەهێزی و سەلامەتی بۆ خواستبوو، داوای لە ترەمپ کردبوو لەگەڵ ناتەنیاهۆ کۆببێتەوە، کاربکات بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا".

ئەم کۆبوونەوەیەی ترەمپ و ناتەنیاهۆ یەکەم کۆبوونەوەیان دەبێت لە دوای کۆتایی هاتنی ماوەی سەرۆکایەتیی ترەمپ کە پەیوەندییەکی نزیکیان دروستکردبوو لەو کاتدا".

چاوەڕی دەکرێت لە سەردانەکەیدا بۆ ئەمەریکا ناتەنیاهۆ داوای، "نوێکردنەوەی پشتیوانی کۆنگرێس بکات بۆ ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرائیل لە ناوچە فەلەستینییەکاندا. هەروەها لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا و کامالا هاریس، جێگری سەرۆک کۆببێتەوە".

ناتانیاهۆ لە ماوەی سەرۆکایەتیی ترەمپدا هەماهەنگی بەهێزیان هەبوو لە ڕووی ئایدۆلۆژی و سیاسەتەوە. هەر لەو ماوەیەشدا بوو ئەمەریکا باڵیۆزخانەکەی لە تەلئەبیب گواستەوە بۆ ئۆرشەلیم.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین