هێرشکردنە سەر ترەمپ کاریگەریی لەسەر سیاسەتیی ئەمەریکا دەبێت؟ وەرگێڕان

نوچەنێت

وەرگێڕانی: سنور یاسین

پێشەکی: 

ڕابردوو و مێژوو ئەوەی سەلماندووە ناتواندرێت ڕێگری لە توندوتیژی بکرێت لە هیچ وڵاتێک و شوێنێک، ئەگەرچی هیچ دیموکرات خواز و ئاشتی خوازێک لەگەڵیشی دا نەبێت، بەڵام ناتوانێت ڕێگری لێبکات. رووداوی تەقەکردن لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا و کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی تشرینی دووەمی ئەمساڵ نەتواندرا هەست پێبکرێت پێش روودانى یاخود ڕێگری لێبکرێت. رووداوەکە بووە برینێکی بنچینەیی لەسەر سیاسەتی ئەمریکا و بە دڵنیاییەوە لە داهاتوودا باسی لێوە دەکرێت.

چی ڕوویدا؟

ڕۆژی یەکشەممە (14) ی تەمووزی (2024) لە شاری بەتڵەڕی ویلایەتی پێنسلڤانیا تەقە لە ترەمپ کرا لە کاتێکدا سەرقاڵی بانگەشەی هەڵبژاردن بوو، لە ئەنجامدا بریندار کرا. هەر زوو دوای رووداوەکە ئیف بی ئای ڕایگەیاند، "دوو کەسیان کوشتووە، بە دڵنیاییەوە یەکێک ئەو کەسە بووە کە تەقەی کردووە". 

گوللەیەک بەر بەشی سەرەوەی گوێی ڕاستی ترەمپ کەوت، خوین بە دەموچاو و گوێی ترەمپ دەرکەوت، لەلایەن کارمەندان و تیمی پاراستنیەوە بەپەلە لە ستەیجەکە دوورخرایەوە و هەوڵی پاراستنی درا، لایەنگرانی ترەمپ لە هەموو لایەکیەوە بوون بۆ دووپاتکردنەوەی پشتگیریان لە بانگەشەی هەڵبژاردندا.

ئەگەرچی ترەمپ لە ئێستادا سەرۆکی ئەمەریکا نییە، بەڵام رووداوی تەقەکردن لێی وەک هەڕەشە دەبیندرێت بۆ ئەم وڵاتە. دووپاتی ئەوە دەکاتەوە کە تەقەکردن و پەلاماردانی سەرۆک و کاندیدەکان بۆ سەرۆکایەتیی هێشتا ئەگەرێکی چاوەڕوانکراوە. چوار لە سەرۆکەکانی پێشووی ئەمەریکا لە ماوەی سەرۆکایەتیدا کوژراون، دواترینیان جۆن ئێف کەنەدی بووە لە (1963). بە بڕوای شارەزایان هێرشکردنە سەر ترەمپ ئەم بیروبۆچوونانە دەگۆڕێت کە پێیان وابوو دەزگا نهێنی و پاراستنەکان نانەوەی ئاڵۆزی، کوشتن و تەقەکردنیان کەم کردووەتەوە.

توندوتیژی سیاسی لە ئەمەریکا نەوەستاوە، دوای رووداوەکە یەکێک لە ئامادەبووان گوتی، "هەمووان زۆر تووڕە دەردەکەوتن. بەردەوام وا دەردەکەوت کە خەڵکێکی زۆر تووڕە لەوێ هەن. من سەرسام نیم، شۆک بووم کە لەوێ دانیشتبووم و ئەوە ڕوویدا، ترسناک بوو، ئێمە نابێت لەم وڵاتەدا لە ئاستێکی سیاسی وابین کە رووداوی لەم جۆرە ڕوو بدەن".

دوای ئەقەکردنە ترەمپ باسی لە، "بەردەوامی هەوڵەکانی کرد بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن، هەموو هەوڵێکی بۆ سەرکەوتنی دووپات کردەوە، بەڵێنی دا کە بووەوە بە سەرۆکی ئەمەریکا تۆڵە بکاتەوە".

لە لایەکی ترەوە زۆربەی سەرکردە و کاربەدەستانی وڵاتان لە نێویشیاندا جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا، "ئیدانەی هێرشکردنە سەر ترەمپیان کرد و دووپاتی پاراستن و ئاسایشی ئەمەریکا و جیهانیان کردەوە".

لە یەکێک لە کاریگەرترین کاردانەوەکاندا، گیفۆردز، سیاسەتمەدار و ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا گوتی، "دەزانم توندوتیژی سیاسی ترسناکە، ترەمپ و هەموو ئەوانەی زیانیان بەرکەوتووە لە دڵی مندان، توندوتیژی سیاسی هەرگیز لە ئەمەریکا قبووڵ ناکرێت".

لە دوای رووداوەکەوە ترەمپ توانیویەتی زیاتر پاڵپشتی لایەنگرانی بەدەست بهێنێت، هاووڵاتییان زیاتر پشتیوانی دەکەن، بایدن بۆی ڕوون بوەتەوە کە ڕکابەرێکی بەهێزی هەیە و ئەگەری سەرکەوتنی تا دێت کەمتر دەبێتەوە، فشاری زیاتری دەکرێتە سەر بۆ وازهێنان و کشانە لە هەڵبژاردنەکان. دوای ئەوەی تەقەی لێکرا ترەمپ دەستی بەرز کردەوە و بە دەنگێکی بەرز بە لایەنگرانی گوت، "شەڕ، شەر، شەڕ".

ئەم وێنانە لە مێژوودا دەمێننەوە، دۆسیە و پشتیوانی بۆ ترەمپ زیاتر بەهێز دەکەن، بێگومان کاریگەری بەهێزی هەبوو بۆ بەدەست ‌هێنانی پشتگیری زیاتر بۆی، تا دێت چاوەڕوانی و پێشبینییەکان بۆ سەرکەوتنی زیاد دەبێت.

کۆتایی:

دەرئەنجامەکان ئەوە ڕوون دەکەنەوە هێرشکردنە سەر ترەمپ لاپەڕەیەکی نوێ لە سیاسەتی ئەمەریکا دەکاتەوە، هەوڵێک دەبێت بۆ زیاتر لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ دووبارە دیراسەکردنەوەی سیاسەت لەم وڵاتەدا. رووداوەکە دەنگدانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا بە شێوەیەکی خێرا. بە گوێرەی بیروبۆچوونە جیاوازەکان تەقەکردن لە کاندیدی کۆمارییەکان لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا هێرشێکە بۆ سەر دیموکراسی و مافی هەر کەسێک کە دەیەوێت ئازادانە بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکات و کاندیدی پەسەندکراوی خۆی هەڵبژێرێت.

ن: ستێڤن کۆڵێنسۆن

سەرچاوە: ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین