وەزیری پێشووی ناوخۆیی تورکیا پارتێکی نوێ دادەمەزرێنێت تورکیە

نوچە نێت

سولەیمان سۆیلو، وەزیری پێشووی ناوخۆی تورکیا بڕیارە لەنێو ریزەکانی ئەکپارتی دەستلەکاربکێشێتەوە، هەروەها دەیەوێت بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو پارتێکی نوێ دابمەزرێنێت.

ئەمرۆ پێنجشەممە (18/تەمموز/2024) ماڵپەری (T24) بڵاویکردەوە، وەزیری پێشووی ناوخۆی تورکیا دەیەوێت لە ریزەکانی ئەکپارتی بکشێتەوە، بەو هۆیەشەوە دۆێنێ شەو لەسەر داوای سۆیلو، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە بێشتەپە لەگەڵی کۆبووەوە. 

نورەی باباجان، نووسەر و ڕۆژنامەنووس سەبارەت بە ڕۆیشتنی سۆیلو لەنێو ئەکپارتی دەڵێت، "سۆیلو شوێنێک بۆ خۆی نابینێت لەنێو داهاتووی ئەکپارتی، لەلایەکی دیكەش مەهەپەش دەنگێکی زۆری لەدەستداوە، هەروەها لەدوای ئەوەی ئی پارت بووە چەند بەشێك دەیەوێت وەک دەرفەتێک ئەم بۆشاییە پڕبکاتەوە بە دروستکردنی پارتێکی نوێ." 

ئەو ڕۆژنامەنووسە ئاماژەی بەوەش دەدا، سۆیلو لە پایەمێکیدا رایگەیاندبوو، "من لێرەم، ئێوە هەرگیز ناتوانن من پشتگوێ بخەن." و دەشڵێت، "زۆرێک پێیان وایە ئەولێدوانانە  و لە ئەگەری هەڵبژاردنی پێشوەختەی تورکیا سۆیلو دەیەوێت پارتێکی نوێ دابمەزرێنێت و دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لەئەکپارتی رابگەیەنێت، بەوکارانەشی دەیەوێت ڕەزامەندی پەرلەمانی تورکیا بەدەستبێنێت بۆ لابردنی پارێزبەندی و قبوڵکردنی دەستلەکارکێشانەوەکەی."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین