جومانە غەلای: چاوەڕێی ئاگادارکردنەوەی فەرمین بۆ ڕۆژی ئەنجامدانى هەڵبژاردن
نوچەنێت
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق ڕایگەیاند، کەی بە فەرمی ئاگادار کراینەوە سەبارەت بە دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردن هەڵوێستی خۆمان ڕادەگەیێنین.
ڕۆژی چوارشەممە (26/حوزەیران/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق ڕایگەیاند، "دوای دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردن لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە، چاوەڕێین بە فەرمی ئاگادار بکرێینەوە بۆ ئەوەی هەڵوێست و وردەکاریمان بڵاو بکەینەوە".
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق ڕاشیگەیاند، "ئیمە بە ئاگادارکردنەوەی فەرمی کار دەکەین و هەر بڕیارێکمان هەبێت بە فەرمی بلاویدەکەینەوە".
ڕۆژی چوارشەممە (2024/6/26) دلشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆژی (20) ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی دیاریکرد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment