ئەردۆغان لەدوای شکستی پارتەکەی لە هەڵبژاردنی شارەوانی چەند گۆرانکارییەک لە پارێزگاکان دەکات تورکیە

نوچە نێت

لەدوای شکستی ئەکپارتی لە هەڵبژاردنی سەرۆکی شارەوانییەکانی تورکیا پرۆسەی گۆرانکاری بەرێنمایی ئەردۆغان دەستی پێکردووە، داوای دەستلەکارکێشانەوەی زۆرێک لە سەرۆکی پارێزگا و قەزاکان کراوە.

یەکشەممە (23/حوزەیران2024) ماڵپەری (جمهوریەت) بڵاویکردەوە،  بەپێی رێنمایی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا پرۆسەی گۆرانکاری لەنێو پارتەکەی دەستپێبکرێت و هەر بەوهۆیەشەوە داوا لەزۆرێک لە سەرکردەکانی پارێزگا و قەزاکانی تورکیا کراوە دەستلەکاربکشێنەوە. 

بەهۆی نزیک بوونەوەی بەستنی کۆنگرەی ئەکپارتی لە ساڵی (2024) هەر لەئێستاوە ئەم پارتە سەرەتا دەیەوێت گۆرانکاری لە سەرۆکی پارێزگا و قەزاکان بکات.

هەرچەندە ئەردۆغان لەدوای ئەوەی بەشداری لە کۆبوونەوەی پارتەکەی رایگەیاند، گۆرانکاری لە ئیدارەی باڵای حزبەکەی دەکات بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ هەنگاوێک نەنراوە، بەڵام دەنگۆی ئەوە هەیە سەرەتا گۆرانکاری لە ڕێکخراوەکان و بەرپرسانی پارێزگاکانی ریزە و ئەدیەمان و باتمان بکات و دەستیان لەکارکێشایەوە. 

لەدوای ئەم گۆرانکارییانەی لەلایەن بەرپرسانی ئەکپارتی نارەزایەتییەکان زیادبووە و گۆرانکارییەکان لەخوارەوە بۆ سەرەوە دەستپێدەکات، ئەردۆغان لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوەکرد، "ئەوانەی دەنگی پێویستیان لە دەنگدەران وەرنەگرت شایەنی پێزانینی ئێمە نینە" هەبۆیەش بەتایبەت لەو شوێنانەی کە لە ‌هەڵبژاردنەکان شکستیان هێنا گۆرانکاری ئەنجامدەدەن. 

لەدوای ئەوەی ئەکپارتی لە هەڵبژاردنی شارەوانی (31)ی ئادار زۆرێک لە شارەکانی لەدەستدا بەتایبەت شارە گەورەکانی وەک ئەستەمبۆڵ و ئەنقەرە و ئیزمیر بووە پارتی دووەم و پارتی جەهەپە سەرکەوتنێکی گەوەرەی بەدەستهێنا. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین