سەرۆک بارزانى بەبۆنەى جەژنى قوربان پەیامێکى بڵاوکردەوە کوردستانی
ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە (16/حوزەیران/2024) سەرۆک مەسعود بارزانى بە بۆنەى جەژنى قوربان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "لە خودای مەزن داواكارم خێر و خۆشی و ئارامی بۆ خەڵكی كوردستان بێنێتە دی و، ئەو جەژنە پیرۆزە ببێتە هۆی بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكەمان و هەموو جیهاندا."

 

دەقی پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم. پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم.

لەم بۆنە پیرۆزەدا لە خودای مەزن داواكارم خێر و خۆشی و ئارامی بۆ خەڵكی كوردستان بێنێتە دی و، ئەو جەژنە پیرۆزە ببێتە هۆی بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكەمان و هەموو جیهاندا.

جەژنتان پیرۆز بێت و بمێنن بە خێر و خۆشی...

مسعود بارزانی

15ی حوزەیرانی 2024

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین