کاندیدى سەرۆکى ئەمەریکا بۆ باڵیۆزى وڵاتەکەى لە عێراق هەڕەشە لە گرووپە چەکدارەکان دەکات
نوچە نێت
ئەمڕۆ شەممە (15/ حوزەیران/ 2024) ماڵپەڕى (شەفەق نیوز) بڵاوى کردەوە کاندیدى باڵیۆزى ئەمەریکا لە بەغدا لە بەردەم ئەنجوومەنى پیرانى وڵاتەکەى رایگەیاند، کاتێک دیاریکردنم تەواو بوو کارى لە پێشینەم پارێزگارییە لە هاووڵاتیانى ئەمەریکا و بەهێزکردنى هاوبەشیى دوولایەنەیە بۆ پاڵپشتى ستراتیژیمان و بەرژەوەندییە هاوبەشەکانمان.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانى تریسى رایگەیاند، پاڵپشتى هێزەکانى ئاسایشى عێراقى و هێزى پێشمەرگە لە هەرێمى کوردستان دەکەم.
ئەو بەرپرسەى ئەمەریکا ئاماژەى بەوە کرد، پێشتر لە تورکمانستان و تاجیکستان و کۆسۆڤۆ و سەرپەرشتیار بوو لە باڵیۆزخانەى ئیسیوبی، ئەو ئەزموونانە واى کردووە شایستەى زیاتر بێت بۆ بەهێزکردنى بەرژەوەندییەکانى ئەمەریکا لە عێراق.
دەربارەى هێزەکانیشیان لە عێراق کاندیدى باڵیۆزى ئەمەریکا گوتى، "دواى گەڕانەوەى هێزەکانمان لە جەنگى رووبەڕووبوونەوەى داعش کاتى ئەوە هاتووە سوپاکەمان رۆڵى نوێ ببێنێت."
سەبارەت بە گرووپە چەکدارەکانیش جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، ئێران رۆڵى خراپ لە عێراق و تێکدانى سەقامگیرى ئەو ناوچەیە دەبینێت، ئێمە هەستمان بە هەڕەشەى سەرەکى بۆ عێراق کردووە کە بریتین لە گرووپە چەکدارەکانى هاوپەیمان لەگەڵ ئێرانن، تاران نیەتى خراپى هەیە و رۆڵى بەردەوامە لە شێواندنى ئاسایشى لەو ناوچەیە، گرووپە چەکدارەکانى نزیک لە ئێرانیش مەترسى گەورەیان لەسەر سەقامگیرى لە عێراق درووست کردووە، بۆیە بە هەموو میکانزمێکى سیاسى بەردەست کار بۆ رێگرى لەو هەڕەشانە و بچووکردنەوەى هەژموونى ئێران دەکەین.
لە سەرەتاى ئەمساڵ سەرۆکى ئەمەریکا خواستى کاندیدکردنى ترسى ئان جاکۆبسۆنى بۆ ئەو پۆستە هەبوو، بەڵام لەبرى ئەو ئیلینا رۆمانسکیان کاندید کرد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment