سەرۆکایەتیى زانکۆى سلێمانى و سەلاحەدین دوو ئاگاداریی جیاواز ئاراستەى خوێندکارە یەکەمەکان دەکات کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆکایەتیى زانکۆى سلێمانى ئاگادارییەکى بڵاوکردەوە و داوا لە خوێندکارە یەکەمەکانى ساڵانى (2017-2023) دەکات "سەردانى بانکى مەڵكەندی بكەن بۆ ئەنجامدانى بایومەترى"، لە بەرامبەر سەرۆکایەتیى زانکۆى سەلاحەدین دەڵێت، تا خۆمان ئاگادارتان نەکەینەوە سەردانى هیچ بانکێک مەکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە (چوارى حوزەیران/2024) سەرۆکایەتیى زانکۆى سلێمانى لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، "سەرجەم خوێندكارە یەكەمەكانی زانكۆی سلێمانی بۆ ساڵانی (2017-2023) ئاگادار دەكەین كە سەردانی بانكی مەڵكەندی بكەن بۆ ئەنجامدانی بایومەتری، پێویستە هەر دەرچوویەك ئەو لاپەڕەیەی ناوی خۆی تیدایە پرنتی بكات و لەگەڵ خۆیدابیبات، دوامۆڵەت (6-6-2024)ـە."

هەروەها سەرۆکایەتیى زانکۆى سلێمانى دەشڵێت، بۆ بینینی ناوەکان کلیک لەم لینکانەی خوارەوە بکەن:

2017-2018

2018-2019

2019-2020

2020-2021

2021-2022

2022-2023

هاوکات سەرۆکایەتیى زانکۆى سەلاحەدین پێچەوانەى زانکۆى سلێمانى لە ئاگادارییەکەدا ئاماژە بەوە دەکات، سه‌رجه‌م یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌مه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین بۆ ساڵانی (2017-2023) ئاگادار ده‌كاتەوە، له‌ ماوه‌یه‌كی نزیك سه‌رجه‌م ده‌رچووان به‌سه‌ر بانكه‌كان دابه‌شده‌كرێن بۆ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی بایۆمه‌تری.

ڕاشیگەیاندووە، "تكایه‌ له‌ ئێستادا سه‌ردانی هیچ دامه‌زراوه‌یه‌ك و بانكێك مه‌كه‌ن تا له‌ په‌یجی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین