کچ و کوڕێک کوژران هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

لە زینی وەرتێ، لە ناو ئۆتۆمبیلێکدا کچ و کوڕێک بە کوژراوی دۆزرانەوە. تا ئێستا ناسنامەی قوربانییەکان ئاشکرانەبووە.

رۆژی یەکشەممە (3/حوزەیران/2024) کچ و کوڕێک لە زینی وەرتێ لە ناو ئۆتۆمبیلێکدا بە کوژراوی دۆزرانەوە.  

 بە پێی زانیارییەکانی بەرپرسی بنکەی پۆلیسی وەرتێ، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لە زینی وەرتێ، ژن و پیاوێک بە دەستڕێژی گولـلە کوژران، بەڵام جارێ بکوژەکە دیارنییە. 

بە پێی زانیارییەکان، پۆلیسی ناوچەکە سەرقاڵی زانینی هۆکاری کووشتن و ناسنامەی کوژراوەکانن. بەمەبەستی لێکۆڵینەوە تەرمەکان ڕەوانەی دادپزیشکی سۆران کراون.

تا ئێستا پۆلیسی وەرتێ زانیاری زیاتری لە بارەی ئەم ڕووداوە ئاشکرا نەکردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین