لە هەولێر ماڵێک بۆ ئافرەتانی بێ پەناگە دەکرێتەوە هەواڵ

نوچە نێت

بە پێی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی ھەولێر، لە پڕۆژەیەکی تایبەت بە ئافرەتان، لە شاری هەولێر ماڵێک بۆ ئەو ئافرەتانە دەکرێتەوە، کە بێ پەناگەن و ماڵیان نییە

ڕۆژی یەک شەممە (2/ی کانوونی یەکەم/2024) دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی ھەولێربڵاویان کردەوە، کە بە هاوکاری ڕیکخراوێکی بیانی ماڵێک بۆ ئەو ئافرەتانە دەکرێتەوە کە بێ پەناگەن و لەسەر شەقامەکان دەمێننەوە. 

یوسف چاوشین، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی ھەولێر، ڕایگەیاند: ئەم بڕیارە لەلایەن حکوومەتی ھەرێمەوە دەرچووە بۆ ھەر سێ پارێزگاکەی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک، بەڵام ئێستا شاری ھەولێر دەستپێشخەریی کردووە و بڕیارە ئەم شوێنە تازەیە بکاتەوە.

بڕیارە دوای تەواوبوونی ئەم ماڵە، شوێنێکی تریش بۆ خانمانی بەتەمەنی بێلانە و منداڵانی بێ سەرپەرشت بکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین