کچە مامۆستایەک دەکوژرێت هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

مامۆستایەکی زانکۆ، لە لایەن مامۆستایەکی هاوپیشەیەوە بە دەمانچە دەکوژرێت، کەسوکاری هەڕەشەی ئەوەدەکەن، ئەگەری دادگا ڕێڕەوی یاسایی خۆی وەرنەگرێت، ئەوا خۆیان تۆڵە دەکەنەوە.

ڕۆژی چوارشەممە (27/تشرینی دووەم/2024) کچە مامۆستایەکی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی بە ناوی ( سارا عەمار عبودی) لە زانکۆی بەسرە مامۆستا بووە، لە لایەن مامۆستایەکی هاوپیشەیەوە بە دەمانچە لە چۆڵاییەک دەکوژرێت.

دوای ئەوەی گرتەی ڤیدیۆیی تاوانە بڵاوبووەوە، شەوی ڕابردوو تۆمەتبارەکە دەستگیکراوە، کەسوکاری کچە مامۆستاکە دەڵێن"بکوژ، ژن برای پارێزگاری بەسرەیە، ئەگەر بەهۆی ئەو خزمایەتییەوە دادگا ڕێڕەوی یاسایی خۆی وەرنەگرێت ئەوا خۆیان تۆڵە دەکەنەوە".

دوای ئەوە ئەسعەد عیدانی، پارێزگاری بەسرە لە تۆمارێکی دەنگیدا پشتڕاستی کردەوە، کە "بەڵێ بکوژەکە خاڵی منداڵەکانییەتی و برای هاوژینەکەیەتی، بەڵام دادگا ڕێڕەوی یاسایی خۆی وەردەگرێت و بکوژ ڕادەستی یاسا کراوە".

بە گوێرەی زانیارییەکان، سارا دایکی منداڵێکەو پێشتر لە هاوسەرەکەی جیابووەتەوە. لە  کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی لە زانکی بەسرە مامۆستا بووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین