ژنێک لە نهۆمی یەکەمی دادگاوە خۆی فڕێدایە خوارەوە هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

لە دادگای سلێمانی ژنێک لە نھۆمی یەکەمی باڵەخانەکەوە بە مەبەستی خۆکووشتن خۆی ھەڵدایە خوارەوە. ‏بریندار بوو، بەڵام برینداربوو و دەست بەجێ گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.

ئەمڕۆ چوارشەممە(٤/کانوونی یەکەم/٢٠٢٤) ژنێک لە نهۆمی یەکەمی دادگای سلێمانی، بە هۆی هەبوونی کێشە لەگەڵ هاوسەرەکەی خۆی فڕێدایە خوارەوە.‏ 

سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ‏راگەیاند: کاژێر پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، ژنێک لە نھۆمی یەکەمی ‏بینای دادگای سلێمانی، خۆی ھەڵدەداتە خوارەوە و ھۆکارەکەی کێشەی ‏کۆمەڵایەتییە. 

بە پێی لێدوانەکەی گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، ژنەکە لەگەڵ ‏مێردەکەی کێشەی ھەبووە و ھۆکاری خۆھەڵدانەکەشی ھەر پەیوەندی بەو ‏کێشەیەوە ھەبووە.‏ 

گوتەبێژەکەی پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، ژنەکە بەھۆی ئەو رووداوەوە ‏بریندار بووە بە ئەمبوڵانس براوەتە نەخۆشخانە، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.‏

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین