بڕیارێک لە وەزارەتى خوێندنى باڵاوە بۆ ئەو قوتابیانەى لە دەرەوە دەخوێنن کوردستانی

نوچەنێت

ئەمڕۆ دووشەممە (3-6-2024) وەزارەتى خوێندنى باڵاى و توێژینەوەى زانستى هەرێمى کوردستان ڕاگەیێندراوێکى لەبارەى ئەو قوتابیانەى لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن بڵاوکردەوە و دەڵێت، "سەرجەم ئەو قوتابى و خوێندکارانەى بەمەبەستى درێژەدان بە خوێندن لەدەرەوەى وڵاتن، دەتوانن لە ڕۆژانی (5/ 6/ 2024) تاکو (23/ 6/ 2024) بگەڕێنەوە هەرێمى کوردستان."

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕاگەیاند، "لەسەر راسپاردەی وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، بڕیارێک بۆ ئەو خوێندکار و قوتابیانە دەرچوو کە لەدەرەوەى وڵات دەخوێن."

هەروەک لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "بە بڕیاری د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی؛ بەهۆى هاتنی پشوی جەژنی قوربانی پیرۆز، هەروەها بۆ بەسەربردنى کاتێکی گونجاو لەنێو خانەوادەکانیان، سەرجەم ئەو قوتابى و خوێندکارانەى بەمەبەستى درێژەدان بە خوێندن لەدەرەوەى وڵاتن، دەتوانن لە ڕۆژانی (5/ 6/ 2024) تاکو (23/ 6/ 2024) بگەڕێنەوە هەرێمى کوردستان و ئەو ماوەیەیان بە پچڕان بۆ هەژمار ناکرێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین