لە ئەستەمبۆڵ باڵەخانەیەکی چوار نهۆمی رووخا تورکیە

نوچە نێت

باڵەخانەیەکی چوار نهۆمی لە ئەستەمبۆڵ دارما، بەهۆی رووداوە کەسێک گیانی لەدەستداو هەشت کەسیش برینداربوون هەروەها باری تەندروستی دوو لە بریندارەکان سەختە.

ئەمرۆ یەکشەممە (دووی/حوزەیران/2024) ماڵپەری (T24) بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمرۆ باڵەخانەیەکی چوار نهۆمی لە شاری ئەستەمبۆڵ بە هۆکارێکی نادیار دارما، لە رووداوەکە چەند کەسێک کەوتنە ژێر باڵەخانەکە. 

سەبارەت بەو رووداوە پارێزگاری ئەستەمبۆڵ رایگەیاند، ئەو باڵەخانەی رووخاوە زۆر کۆنە و لەساڵی (1988) دروست کراوە، تیمەکانی فریاگوزاری سەرقاڵی  رزگارکردنی قوربانییەکان لێکۆلینەوە لە رووداوەکەش دەستیپێکردووە. 

هەروەها بەهۆی رووخانی ئەو باڵەخانەیە ئەو کەسانەی کەوتوونەتە ژێر بالەخانەکە ژمارەیان نۆ کەسە و کەسێک گیانی لەدەست دواوە و هەشت کەسیش برینداربوون، دوو لە بریندارەکان بارەی تەندروستیان ناجێگيرە.

هەر بەهۆی ئەو رووداوە خاوەنی باڵەخانەکە دەستگیرکرا چونکە لە لێکۆلینەوەکان دەرکەوتووە کەمتەرخەمی کردووە، کە بووە هۆی مردن و بریندرابوونی چەند کەسێک. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین