بڕیارى مۆڵەتى دروستکردنى خانوو لەسەر زەوى دابەش دوو درا کوردستان- عێراق

نوچەنێت

وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزارى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، بڕیارى پێدانى مۆڵەتی خانوو لەسەر زەویی دابەش دوو دەکەوێتە بوارى جێبەجێکردن.

ئەمڕۆ یەکشەممە (دووى حوزەیران/2024) بەپێى نووسراوێکى وەزارەتى شارەوانى گەشتوگوزار، کە واژۆى ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزارى لەسەرە، کە ئاراستەى سەرجەم بەرێوەبەرایەتییە گشتییەكان و سەرۆكایەتیی شارەوانییەكانی هەموو شار و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستانی کراوە، ئەو مەرجانە خراونەتە ڕوو بۆ ئەوەی هاووڵاتییان لە مۆڵەتی دروستكردنی خانوو لەسەر زەویی دابەش دوو سوودمەن بن.

بەپێى نووسراوەکەى وەزارەتى شارەوانى، "مۆڵەتی خانوو لەسەر زەویی دابەش دوو دەداتە ئەو خاوەن زەوییانەی ماوەیەكی درێژە چاوەڕوانی ئەو بڕیارەن كە هەرگیز بەرانبەر حكوومەتی خۆیان نائومێد نەبوون و دەیانزانی بەپێی توانا، هەموو داواكانیان جێبەجێ دەكرێت."

هەروەها دەشڵێت، "نابێت هیچ زەوییەك كە دابەش دوو دەرێت، لە 200م2 كەمتر بێت و پێویستە ڕووكاری هەر پارچە زەوییەكیان لە پێنج مەتر كەمتر نەبێت و دەبێت ڕووبەری هەر زەوییەكیش دوای دابەشكردنی بەلای كەمەوە 100م2 بێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین