وەزیری دەرەوەی تورکیا: ئەگەر پشتیوانی ئەمەریکا نەبێت ئیسرائیل ناتوانێت جینۆساید نەنجام بدات تورکیە

نوچە نێت

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، "ئەگەر پشتیوانی بێ مەرجی رۆژئاواو بەتایبەت ئەمەریکا نەبوایە ئیسرائیل نەیدەتوانی بەردەوامی بە ئەنجامدانی جینۆساید بدا بۆ سەر فەلەستین."

ئەمرۆ سێشەممە (28/ئایار/2024) ماڵپەری (سی ئێن ئێن) بڵاویکردەوە، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە لێدوانێکدا سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ڕەفەح گوتی، "ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرشە نامرۆڤایەتییەکانی، دڵنیام ئەم جینۆسایدە لەلایەن ویژدانی مرۆڤایەتی و لە یاسای نێودەوڵەتی سزای پێویست وەردەگرێت." 

فیدان ئەمریکا و هەندێک وڵاتانی رۆژئاوا تاوانبار دەکات و دەڵێت، "ئەمریکا و هەندێک وڵاتانی رۆژئاوا بەبێ مەرج پاڵپشتی ئیسرائیل دەکەن، هەربۆیەش ئیسرائیل بوێری ئەوەی هەیە جینۆساید لە فەلەستین ئەنجام بدا." 

هەروەها وەزیری دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە کوشتنی سەربازێکی میسری رایگەیاند، "ئیسرائیل سەربازێکی میسری کوشتووە لە سنووری دەروازەی ڕەفەح، ئەم کردەوەیە جارێکی تر پێمان پیشاندەدا کە دۆخەکە چەندە هەستیار و مەترسییە." 

تاوەکو ئێستا هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بەردەوامە، ڕۆژی یەکشەممە لەهێرشێکی بەرفراواندا بۆ سەر ڕەفەح تیایدا چەندین هاوڵاتی سڤیل و منداڵ و ژن گیانیان لەدەستدا. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین