وتەبێژى تەندروستى سلێمانى: دەبێ پێدانى ڤاکسین بکرێتە ئیجبارى کوردستانی

نوچەنێت:

وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى گشتىى تەندروستى سلێمانى داوا دەکات پێدان بە ڤاکسین بە هاووڵاتییان بکرێتە ئیجبارى و دەشڵێت، لە وڵاتان قۆناغ بەقۆناغ ئیجبار دەکرێت ڕەنگە ئێرەش لەلایەن حکومەتی هەرێمی و حکومەتی عێراقی وابکرێت کە دەبێت هەموو هاووڵاتیەک پێکوتەی کۆرۆنا وەربگرێت.

 

 

 

د. یاد نەقشبەندى وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لە لێدوانێکى بۆ دەنگى ئەمەریکا  دەربارەى باشى و خراپ یاخود جیاوازى نێوان جۆرى ڤاکسینەکان، پێیوایە جیاوازیان نییە و ئاماژە بەوەشدەکات، ئەو پێکوتانەی دێن فەرمیین و لەلایەن وڵاتانی فەرمییەوە ناسێندراوە، دەشڵێت، خۆم ناوم نوسیووە بۆئەوەی ئەسترازینیکا وەربگرم بەڕێوەبەری تەندروستی سلێّمانیش ڤاکسینی سینۆفارمی وەرگرتووە.

هەروەها بە بۆچوونى د. یاد نەقشبەندی کاتێ کاروانى ڤاکسینەکان دەگەنە کوردستا پێوستە بە زۆرترین کەس لە کەمتر ماوەدا وەریبگرن، هەروەک خۆشى دەڵێت، لەگەڵ ئەوەم کە دەبێت پێدانی پێکوتە ئیجباری بێت چونکە ناکرێت من خۆم کوتیبێت و کەسێکی تر و دوانی دیکە خۆی ناکوتێت دیسان کارەساتی کۆرۆنا ڕووبداتەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین