پەرلەمانى کوردستان ئەمڕۆ کۆدەبێـتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

ئەمڕۆ سێشەممە (20-4-2021) پەرلەمانى کوردستان وا بڕیارە کۆببێێتەوە و بەپێى بەرنامەى دانیشتنەکە گفتوگۆ لەسەر چوار خاڵ دەکەن، هەروەها خستنەڕووى بیرۆکەى دوو ئەندام پەرلەمان لەوانە، زۆربوونى نەخۆشى شێرپەنجە لە هەرێمى کوردستان.

دەقى بەرنامەى کارى ئەمڕۆى دانیشتنى ئەمڕۆى پەرلەمانى کوردستان

به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووەم و سێیەم) له‌مادده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (8)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆى رۆژی سێشەممە رێكه‌وتی 20/4/2021 به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
یەكەم: ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای (هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان لەهەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (90، 91، 93، 96، 97) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
دووەم: خستنەڕووی بیرۆكەی ئەم پەرلەمانتارانەی خوارەوە، بەپێی حوكمی خاڵی (2)ی بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (49) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عێراق:
1. بیرۆكەی پەرلەمانتار (گەلاوێژ عبید عثمان) سەبارەت بە (زۆربوونی نەخۆشیی شێرپەنجە).
2. بیرۆكەی پەرلەمانتار (شنۆ ئەشقی عبدالله) سەبارەت بە (ڕەخساندنی هەلی كار لەهەرێمی كوردستان –عێراق).
سێیەم: خوێندنه‌وه‌ی یەكەم بۆ پێشنیازەیاسای ( هەمواری یەكەمی یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی لەسنووری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەر كراوە لەهەرێمی كوردستان-عێراق، ژمارە (3)ی ساڵی 2019)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (79، 80) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
چوارەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئەم پێشنیازەیاساو بڕیارانەی خوارەوە، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:
1. پێشنیازەبڕیاری (ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی لەهەرێمی كوردستان-عێراق).
2. پێشنیازەیاسای (بەڕیوەبردن و پاراستنی شوێنەوارو كەلەپوور لەهەرێمی كوردستان-عێراق).

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین