ئەردۆغان بەهۆی مردنی ڕەیسی پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە تورکیە

نوچە نێت

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەدوای راگەیاندنی هەواڵی مردنی سەرۆکی ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆیدا پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە.

ئەمرۆ دووشەممە (20/ئایار/2024) ماڵپەری (بی بی سی) بڵاویکردەوە، سەرۆکی تورکیا لەپەیامێکدا بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فرۆکەی سەرۆک کۆمارو گیان لەدەستدانی لە ڵاپەرەی سۆشیاڵ میدیا سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی عەلی خامنەیی ڕێبەری ئاینیی ئێران و کەسوکاری ئەوانەی کە لەگەڵ سەرۆکی ئێران گیانیان لەدەستداوە لە رووداوەکە کرد. 

ئەردۆغان لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، "سەرۆکی ئێران لەو کاتەوەی دەستبەکاربووە بەشێوەیەکی شەخسی ئاگارداری هەوڵەکانی بووم کە هەمووهەوڵێکی بۆ ئاشتی گەڵی ئێران و ناوچەکە بوو، لەم کاتە سەختەدا وەک وڵاتێکی دراوسێ لە تەنیشتیانەوە بە ڕێزو سوپاسەوە لەتەنیشتیان دەوەستین." 

دوێنێ بەهۆی سەختی بەردەوامی کەش و هەوا لەو ناوچەیەی فرۆکەکەی لێکەوتبوە خوارەوە ئێران داوای لە تورکیا کرد فرۆکەیەکی بێفرۆکەوانی (ناکنجی تیها)یان بۆ بنێرێت بۆ گەرانی ئاسمانی و توانرا شوێنی رووداوەکە بدۆزنەوە. 

ئەمەش لەداوی ئەوەی دوێنێ هەریەک لە سەرۆکی ئێران و وەزیری دەرەوەی ئێران و پێشنوێژ و گوتارخوێنی تەورێز و پارێزگاری تەورێز وسەرۆکی پاسەوانەکان و پاسەوانی سەرۆک کۆمار وفرۆکەوانەکە و دوو یاریدەدەری لە فرۆکەکە کەوتنەخوارەوەو گیانیان لەدەستدا. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین