وەزارەتى پێشمەرگە: هێزەکانى پێشمەرگە لە رێگەی هەژماری منەوە مووچەیان وەردەگرن کوردستان- عێراق

نوچەنێت

وەزارەتى پێشمەرگە لەبارەى پڕۆژەى (هەژمارى من)دا ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە زووترین کاتدا سەرکەوتنى ئەو پڕۆژەیە بۆ سەرجەم هێزەکانى پێشمەرگە ڕادەگەینین.

ئەمڕۆ هەینى (10/ئایار/2024) وەزارەتى پێشمەرگە ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، "تاوەکو ئێستا (75%) پێشمەرگە توانیویانە کارتى بانکى هەژمارى من وەربگرنەوە."

هەروەها ئاماژە بەوە دەکات، "لە مانگی نیساندا ژمارەیەک پێشمەرگە لە رێگەی پڕۆژەی هەژماری منەوە مووچەیان وەرگرتووە."

هەروەها وەزارەتى پێشمەرگە لە بارەى ئەو پڕۆژەوە دووپاتى دەکاتەوە کە، "وەرگرتنەوەی کارتی هەژماری من لەلایەن پێشمەرگەوە بەردەوامە".

لە ڕاگەیێندراوەکە دەشڵێت، "دڵنیایی دەدەین، وەزارە‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌ زووترین كات سه‌ركه‌وتنی پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من راده‌گەیێنێت، كه ‌بریتییە لە تەواوبوونی مامەڵەی پێشمه‌رگە‌ و جێبه‌جێكردنی وه‌رگرتنی مووچه‌ به رێگەی ئەلیکترۆنی".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین