سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئێران كۆبووه‌وه‌ کوردستانی

نوچەنێت

بەیانى ئەمڕۆ سێشەممە (حەوتى ئایار/2024) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و شاندى یاوه‌رى، لە چوارچێوەى سەردانەکەى بۆ ئێران له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د باقر قالیباف، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى شووراى ئیسلامیى كۆمارى ئیسلامیى ئیران كۆبوونه‌وه‌‌.

بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا داكۆكییان له‌ "بایه‌خ و گرنگیى هه‌بوونى په‌یوه‌ندییه‌كى باشى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامیى ئێران له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێیه‌تیى باش و به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش كرد. له‌مباره‌یه‌وه‌ باس له‌ ده‌رفه‌ته‌كان و چۆنیه‌تیى بره‌ودان به‌ هه‌موو بواره‌كانى په‌یوه‌ندى و هاریكاریى هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوولادا" كرا.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و محه‌مه‌د باقر قالیباف، هاوڕا بوون كه‌ له‌ "بواره‌كانى بازرگانى، ئابوورى، وه‌به‌رهێنان، كشتوكاڵى، گه‌شتیارى، كولتوورى، په‌روه‌رده‌یى، زانكۆیى و چه‌ندین بوارى دیكه‌دا، زه‌مینه‌ و ده‌رفه‌تى زیاترى هاریكاریى هاوبه‌شى كۆمارى ئیسلامیى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا هه‌یه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش گرنگه‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌ردوولا به‌ بایه‌خه‌وه‌ كارى زیاتریان له‌سه‌ر بكه‌ن."

هەروەها دۆخى گشتیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، لایه‌نێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین