کەشناسى هەرێم: لێزمە باران و هەورە بروسکە بەردەوامى دەبێت کوردستانی

نوچەنێت

ئەمڕۆ شەممە (4-5-2024) بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ "ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لە دوای نیوەرۆوە لێزمە باران و هەورە بروسکەی ناوبەناو لە زۆربەی ناوچەکان بە شێوەی پچڕپچڕ بەردەوامی دەبێت."

لەبارەى کەشوهەواى سبەى یەکشەممە دەڵێت، "ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی تاوە باران لە هەندێ کات و شوێن، ریژەی دابارین لە ناوچە شاخاویەکان زیاتر دەبێت بە بەراورد لەگەڵ سەنتەری شارەکاندا".

بەپێى پێشبینى کەشناسى هەرێم سبەى پلەکانی گەرما بەرز دەبێت بە (2-3) پلەی سیلیزی بەبەراورد لە تۆمارکراوی ئەمرۆ، هەروەها بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەبێت :

هەولێر : 25

سلێمانی : 21

دهۆک : 23

کەرکوک : 26

هەڵەبجە : 24

زاخۆ : 23

سۆران : 20

حاجی ئۆمەران : 15

گەرمیان : 29

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین