پرۆژەى شیکاری

نوچه‌نێت

رۆژنامەى "هارتس"ى ئیسرائلى بابەتێكى بڵاوكراوەتەوە لەلایه‌ن "تەسفى برئیل"شرۆڤه‌كارى سیاسی نووسراوه‌، سەبارەت بە كەناڵى ئیستەنبۆڵ و لێكەوتەكانى، ماڵپەڕى (حورە) كردوویەتى بە راپۆرت، كە ئەو كەناڵە بۆتە هۆى دروستبوونى نیگەرانى رووسیا، كە دەبێتە هۆى دەستبەربوونى رێڕەوى تازە بۆ كەشتیە جەنگیەكانى رۆژئاوا لە كاتى ململانێكان.

مانگى رابردوو توركیا رەزامەندى لەسەر پرۆژەكانى پەرەپێدانى كەناڵى گواستنەوەى دەریایى لە ئیستەنبۆڵ دا، ئەوەش بووە هۆى ناكۆكى فراوان دەربارەى رێككەوتنى"مۆنترۆ" كە لە ١٩٣٦ واژۆكراوە، بۆ دەستبەركردنى رێڕەوى ئازاد لە رێگەى گەرووى بوسفۆڕ و دەردەنیل بۆ كەشتى مەدەنى لە كاتى ئاشتى و جەنگ.

كەرتكردنى كەناڵى ئیستەنبۆڵ بە یەكێكە لە دیارترین پرۆژەكانى ئەردۆغان دادەنرێت، نووسه‌ره‌كە بە"پرۆژەى شێتانە" وەسفى دەكات، ئەردۆغان لە ماوەى ١٨ ساڵى حكومڕانى دا گۆڕانكارى لە ژێرخان لە دروستكردنى فرۆكەخانەكان، پرد و رێگە و تونێل كردووە.

تەسفى برئیل دەڵێت، "رووسیا و وڵاتانى سەر دەریاى رەش هەست بە دڵەڕاوكێ دەكەن، چونكە پرۆژەى ئەو كەناڵە توركیا دەكاتە تاكە دەسەڵات لە رێگەى ئاوەكانەوە كۆنترۆڵى جووڵەى هاتوچۆ بكات، ئەوە جگە لەوەى رێگە بە رۆیشتنى كەشتیە جەنگیەكان دەدات لە دەریایى سپییەوە بۆ دەریاى رەش".

دەربارەى بڕى تێچوونى ئەو پرۆژەیە، لە راپۆرتەكە هاتووە، "ئەو پرۆژەیەى ساڵانێكە ئەردۆغان بانگەشەى بۆ دەكات، دەریاى رەش لە باكوورى ئیستەنبۆڵ بە دەریاى مەڕمەڕە لە باشوور دەبەستێتەوە، بڕى ٢,٩ ملیۆن دۆلارى تێدەچێت".

برئیل پێى وایە "ئەو پرۆژەیە موژدەیەكى خۆشە بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانى ئەمریكا، لە كاتى دروستبوونى جەنگ لەگەڵ رووسیا زۆر بە ئاسانى دەتوانێت كەشتیەكانى رەوانەى دەریاى رەش بكات".

هەروەها دەشڵێت، "واشنتن ناچار دەبێت سازشى زۆر بۆ توركیا بكات، لەوانە وازهێنان لە كڕینى سیستەمى بەرگرى ئێس ٤٠٠ى رووسى".

لە بەشێكى ترى قسەكانى برئیل هاتووە، "بەكارهێنانى ئەو پرۆژەیە لە لایەن ئەردۆغانەوە ئاماژەیە بۆ ئەوەى ئەردۆغان چاوى لەوەیە توركیا بكات بەهێزێكى ناوچەیى، واى لێده‌كات هەر یەك لە ویلایە یەكگرتووەكان و رووسیا پشتى پێ ببەستن".

دروستكردنى ئەو پرۆژەیە لەكاتێدایە توركیا تووشى خراپترین قەیرانى ئابوورى هەبوو، لە هەمان كات تووشى شەپۆلى چوارەمى ڤایرۆسى كۆڕۆنا بۆتەوە، كە تا ئێستا رێژەى تووشبوون گەیشتووە، بە (٥٦) هەزار كەس.

لەو بارەیەوە برئیل پێى وایە، "ئەردۆغان لە ناوخۆ هەوڵى نەهێشتنى كەمبوونى پێكوتەى كۆڕۆنا دەدات، لەگەڵ بەرزبوونەوەى تووشبوون پەلە دەكرێت لە دابەشكردنى پێكوتە، ئەوە لەكاتێكدایە توركیا بەڵێنى بە لیبیا دابوو (١٥٠) هەزار پێكوتە بۆ لیبیا رەوانە بكات".

لە كۆتایى راپۆرتەكە هاتووە برئیل لەو بڕوایە، "پێویستە ئەو كێشانە بەرێگەیەكى سیحرى لە ئاوەكانى كەناڵى ئیستەنبۆڵ دەشاردرێنەوە".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین