کەشناسى هەرێم: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە کوردستانی

نوچەنێت

بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان پێشبینییەکانى (48) کاتژمێرى داهاتووى بڵاوکردەوە و دەڵێت، سبەى پێشبینى بارینى باران دەکەن.

ڕۆژى شەممە (20/نیسان/2024) کەشناسى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەوری جیا جیا لە کاتەکانی شەودا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو.

کەشناسى هەرێم لەبارەى کەشوهەواى سبەى یەکشەممە "ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەهەندێ کات و شوێن نمە بارانی پچر پچر دەبێـت، هەندێکجاریش تاوە باران و هەورە تریشقەشى لەگەڵدا دەبێت بە تایبەتی لە ناوچە شاخاویەکان و ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم."

لەبارەى پلەکانی گەرما ئاماژە بەوە دەکات، نزم دەبێتەوە بە (3 - 5) پلەی سیلیزی بە بەراوورد بە ئەمرۆ.

هەروەها دەشڵێت، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوى سبەى بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەبێت :

هەولێر: 28 

سلێمانی: 25 

دهۆک: 26 

کەرکووک: 29

هەڵەبجە: 27 

زاخۆ: 26 

سۆران: 24

حاجی ئۆمەران: 16

گەرمیان: 31

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین