سبه‌ى دادگاى فیدڕاڵى بڕیارێكى گرنگ ده‌رده‌كات
سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت
ئەمرۆ یەکشەمە ١٨ی نیسان، لە لێدوانێکی تایبەت شێروان دووبەردانی بۆ "نوچەنێت" باسى له‌وه كرد له په‌رله‌مانى عێراق كار بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان ده‌كرێت و گووتی، "ئێمه و لیژنەی یاسایی لە پەرلەمان پێشنیاری سێیەمان پێشکەش کردووە، کە لە ئایندەیەکی لە پەرلەمان دەنگى لەسەر پرۆژە یاسایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان ده‌درێت وده‌بێته کۆپی پەیست لە پرۆژەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، وەکو بایۆمەتری و بەرزترین دەنگ و فرە بازنە"
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساكه به كوێ گه‌یشتووه، ئه‌م په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد، لیژنه‌ى هه‌رێمه‌كان و پارێزگاكان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى یاسایى خه‌ریكى هه‌مواركردنه‌وه‌ى سێیه‌من و هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌م خوله ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت.
سەبارەت بە کاتی به‌ڕێوه‌چوونى هەڵبژارنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان، شێروان دووبەردانی گووتی، "کاتەکەی لەدەست پەرلەمان نییە، نیشانکردنی رۆژی دەنگدان به‌رپرسیارێتى حکومەتە لەگەڵ کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئەوان کات نیشان دەکەن بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و قەزاکان".
لە تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩ بە بڕیاری پەرلەمان ئەنجوومەنی پارێزگاکانى عێراق سڕ کران، شێروان دووبەردانی لەو بارەیەوە گووتی، "ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان سکاڵایان لە دادگای فیدراڵی عێراق كردووه، بۆ ئه‌و بڕیاره‌ى په‌رله‌مان له‌سه‌ر كۆتایهێنان به ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان داویه‌تى پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه، سبه‌ى 19ى مانگ دادگاكه بڕیار ده‌دات كه بڕیاره‌كه‌ى په‌رله‌مان یاساییه یان نایاساییه".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment