سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى چه‌ند نامه‌یه‌كى پیرۆزبایى پێده‌گات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، بە بۆنەى جەژنى ڕەمەزان چەند نامەیەکى پیرۆزبایی لەلایەن و سەرۆک و وەزیرانى وڵاتان پێگەیشت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (11/نیسان/2024) سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان بڵاویکردەوە، به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى پیرۆزى ڕه‌مه‌زانه‌وه‌، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، "نامه‌ى پیرۆزبایى له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان نارێندرا مۆدى، سه‌رۆك وه‌زیرانى هندستان، نیكۆل پاشینیان سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌رمه‌نستان و هاكان فیدان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیاوه‌ پێگه‌یشت."

 

دەقى ڕاگەیێندراوەکەى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان:

به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى پیرۆزى ڕه‌مه‌زانه‌وه‌، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نامه‌ى پیرۆزبایى له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان نارێندرا مۆدى، سه‌رۆك وه‌زیرانى هندستان، نیكۆل پاشینیان سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌رمه‌نستان و هاكان فیدان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیاوه‌ پێگه‌یشت.

له‌ نامه‌كاندا وێڕاى پیرۆزبایى و سڵاو و هیواى سه‌ركه‌وتن بۆ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، به‌ڕێزان سه‌رۆك وه‌زیرانى هندستان و ئه‌رمه‌نستان و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا، هیوایان خواستووه‌ جه‌ژنى پیرۆزى ڕه‌مه‌زان بۆ هه‌موو لایه‌ك خێر و خۆشى و ئارامى و ئاسووده‌یى له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت و جه‌ختیان له‌ خواستى وڵاته‌كانیان بۆ بره‌و‌دان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستانی عێراق كردووه‌ته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین