کەمئەندامان بۆ ئەم مانگە داواى دوو مووچە دەکەن کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى کاروبارى کۆمەڵایەتى لە نووسراوێکدا داوا لە ئەنجوومەنى وەزیران دەکات لە مانگى ڕەمەزان مووچەیەکى زیادە بۆ کەم ئەندامانى کوردستان خەرج بکرێت.

بەپێی نوسراوێکى ئەم وەزارەتە، کە واژووی کوێستان محەمەد، وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی لەسەرە و تێدا هاتووە، هاوپێچ لەگەڵ نوسراوماندا داواکاری یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان تایبەت بە مانگی رەمەزانی پیرۆز کە داواکارن موچەیەکی زیادە بدرێتە کەمئەندامانی کوردستان و پشتگیری داواکەیان دەکەین.

هەروەها وەزیرى کاروبارى کۆمەڵایەتى لە نووسراوەکەدا لەبەرامبەر ئەم داوایەى یەکێتى کەمئەندامانى کوردستان پیشتگرى خۆى دەربڕێوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین