سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كۆده‌بێته‌وه‌ کوردستانی

نوچەنێت:

ئەمڕۆ یەکشەممە (حەوتى نیسان/2024) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ پاتريك دورێل باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له‌ عێراق، لە کۆبوونەوەیەکدا دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، تاوتوێ كرد.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، هه‌ردوولا به‌ ئه‌رێنى دوا "پێشهاته‌كانى په‌يوه‌نديى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵيان هه‌ڵسه‌نگاند و داكۆكييان له‌ گرنگيى لێكگه‌يشتن و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ردوولا"، كرده‌وه‌.

له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، سه‌ردانى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌غدا و ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى عێراق، باس كران.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین