سەرەتاى مانگى داهاتوو هەناردەى نەوتى هەرێم دەست پێدەكاتەوە
نوچەنێت
ئەمڕۆ يەكشەممە (حەوتى نيسان/ 2024) ماڵپەڕى (بەغدا تودەى) بڵاوى كردەوە، سەرچاوەيەكى ئاگادار رايگەياند، رێككەوتنێك بۆ دەستپێكردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێم بە رێگەى بۆڕى كەركوك ــ موسڵ ـ جيهان هەيە، رێككەوتنە لەسەر بنەماى ئەوەيە لە (10)ى ئەم مانگە بۆ ڵنيابوون لە نەبوونى كێشەى تەكنيكى ئەو بۆڕييە تاقى دەكرێتەوە.
گۆڤەند شێروانى، پستۆڕ لە بوارى وزە رايگەياند، لە ماوەى رابردوو بەهۆى وەستانى نەوتى هەرێم حكومەتى عێراق نزيكەى نۆ مليار دۆلارى زيان بەركەوتووبوو، كە دەكاتە لە (20%) بودجەى عێراق.
لە بەشێكى ديكەى قسەكانى شێروانى ئاماژەى بەوە كردوو، لە هەرێمى كوردستان زيانێكى زۆر بە كۆمپانيا نەوتييەكان كەوتووە، كاتێك دەست بە رەوانەكردن دەكرێتەوە، پێويستى بە بڕێك پارە هەيە بۆ دووبارە چاكردنەوەى كێڵگەكان بۆ ئەوەى بەهەمان شێوەى پێشوو نەوت رەوانە بكەن.
سەبارەت بە هەڵێويستى توركيا، ئەو پسپۆڕەى بوارى نەوت جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، دانوستاندن لەگەڵ لايەنى توركيا بۆ دووبارە رەوانەكردنەوەى نەوت هەيە، ئەنقەرە هەندێك مەرجى قورسى هەيە جێبەجێكردنيان ئەستەمە، سەقفى داواكانى بەرزكردۆتەوە، لايەنى عێراقيش هيچ هەوڵێكيان بۆ دەستێكردنەوەى هەناردەى نەوت ديار نەبوو.
لە مانگى ئادارى ساڵى رابردوو بە بڕيارێكى ژوورى دادوەرى نێودەوڵەتى لە پاريس فرۆشتنى نەوتى هەرێمى كوردستان لە رێگەى توركيا راوەستا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment