كەشناسى رەوشى كەشوهەواى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى بڵاوكردەوە
نوچەنێت
ئەمڕۆ يەكشەممە (حەوتى نيسان/ 2024) كەشناسى هەرێم رەوشى كەشوهەواى بڵاوكردەوە، لە راگەيێندراوى كەشناسى هاتووە، ئەمڕۆ يەشكەمە کەش هەور و باراناوى دەبێت بە گشتى لە ئەنجامى کاریگەرى نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى سوور ناوچەکەمان دەکەوێتە ژێر کاریگەرى شەپۆڵێکى باران بارین .
لە بەشێكى ديكەى راگەيێندراوى كەشناسى هەرێم هاتووە، ئەمڕۆ ئاسمانى سەنتەرى پارێزگاکان و ناوچە شاخاویییەکان و تەواوى ناوچە جیاجیاکان هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ باران بارین و هاتنى شەپۆڵێکى هەورە تریشقە.
سەبارەت بە رێژەى بارانبارين ئاماژە بەوە دەكات، بڕى دابارین لەسەرجەمى ناوچەکەمان مامناوەند دەبێت لە نێوان (5-10) ملم لە سەنتەرى پارێزگاکان و وە (8-15)ملم لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنووریەکان . پێشبینى زیاد بوونى خێراى با بۆ سەرووى 25کم لە کاتژمێرێکدا .بەهۆى ناجێگیرى کەش و هەوا ئەگەرى دروست بوونى لێزمە بارانى لەناکاو هەیە .
دەربارەى سيبەى دووشەممە، بەگوێرەى كەشناسى باران بارین بەردەوامى دەبێت بە تایبەت لە کاتەکانى بەرەبەیان سنوورى پارێزگاى دهۆک و بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى باکوورى ڕۆژئاواى پارێزگاى هەولێر بارانى مامناوەند بڕى پێشبینیکراو لە نێوان (8-14) ملم لە کاتى لێزمە باران و هەورە ئەم بڕە دەگۆڕێت بۆ سەرووى 15 ملم .لە دواى نیوەڕۆ کاریگەرى ئەم باران بارینە درێژدەبێتەوە بۆ سەر سنوورى ئیدارەى سەربەخۆى ڕاپەڕین و سنوورى پاڕیزگاى سلێمانى و هەڵەبجەو پاشان بۆ سەر سنوورى ئیدارەى گەرمیان و بەشێک لە پارێزگاى کرکووک.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment