سەرۆک نێچیرڤان بارزانى گەیشتە بەغدا کوردستانی

نوچەنێت:

دواى نێوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە (شەشى نیسان/2024) سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان ڕیگەیاند، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی گەیشتە بەغدا.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، له‌ میانی سه‌ردانه‌که‌یدا سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان "له‌گه‌ڵ د. له‌تیف ڕه‌شید سه‌رکۆمار و محه‌مه‌د شیاع ئه‌لسوودانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵی کۆده‌بێته‌وه‌."

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى "به‌شداری له‌ کۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیی به‌ڕێوه‌به‌ربردنی ده‌وڵه‌ت و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیدا ده‌کات."

ڕاگەیێندراوەکە ئاماژە بەوەش دەکات، له‌ کۆبوونه‌وه‌کانیدا له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌ و به‌رپرسانی باڵای عێراق، سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی "چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی هه‌ولێر – به‌غدا و دۆخی سیاسیی عێراق و هه‌رێمی کوردستان و چه‌ند پرسێکی دیکه‌، تاوتوێ" ده‌کات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین